بەریتانیا زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار پێشکەشی لوبنان دەکات

06.08.2020

لڤین:

وەزیری دەرەووەی بەریتانیا ھاوکاریەکانی وڵاتەکەی بۆ لوبنان ئاشکراکرد و رایگەیاند شەش ملیۆن و 600ھەزار دۆلار پێشکەشی ئەو وڵاتە دەکەن.

دۆمێنیک ڕاب،وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، رایگەیاند، وڵاتەکەی بە بڕی (6.6) ملیۆن دۆلار یارمەتی پێشکەشی لوبنان دەکات.
 
ناوبراو وتیشی " لە کاتی پێویستیدا لەپاڵ گەلی لوبناندا دەوەستین، بەخێرایی وەڵام دەدەینەوە و یارمەتیان دەدەین، گەڕان و فریاکەوتن و یارمەتیە مرۆیی و تەندروستیەکان لەگەڵ ئەو 6.6 ملیۆن دۆلارەدا پێشکەشی ئەو وڵاتە دەکرێت."

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دوای پەیوە دیکردنی بە سەرۆ وەزیرانی لوبنانەوە وتیشی"پشتیوانیەکەمان تایبەتە بەو پێویستیە دیاریکراوانەی کە هەر ئێستا سەرۆک وەزیری لوبنان باسی لێوەکرد."

ئەوەشی راگەیاند تائێستا بەدیاریکراوی ژمارەی ئەو هاوڵاتیە بەڕیتانیانەی کە لە تەقینەوەکەدا بریندار بوون یاخود گیانیان لەدەستداوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

246 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations