ئاماری قوربانیانی تەقینەوەكانی بەیروت بەرزبوونەوە

05.08.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی دوێنێی بەیروت لەبەرزبونەوەدایە و تائێستا 135 كەس كوژراون و زیاتر لە پێنج هەزار برینداریش بوون. 

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكە لەبەرزبونەوەدایە و تائێستا 135 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار برینداریش رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون. 

هاوكات سەرۆك وەزیرانی لوبنان رایگەیاند ئەوان لێكۆڵینەوەیەكی نێودەوڵەتی دەهێننە وڵاتەكە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری سەرەكی تەقینەوەكە بكەن لە ئێستادا هیچ كەس و لایەنێك تۆمەتبار ناكەن. 

424 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations