ماكوان كەریم لە نەرویج دەستگیركرا

04.08.2020

لڤین: 
ماكوان كەریمی بانگخواز و كەسایەتی نزیك لە مەلا كرێكار بەو تۆمەتەی ئیتاڵیا كرێكار و چەند هاوڕێیەكی دیكەی پێتۆمەتبار كردبوو لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج دەستگیركرا. 


پێگەی دووربین رایگەیاند: بەھۆی ئەوەی ماكوان خاوەنی رەگەزنامەی نەرویجییە، لەڕابردوودا دادگای ئەو وڵاتە بڕیاری دەستگیركردن و رادەستكردنی ناوبراوی بەئیتاڵیا دەرنەكردووە.

پێشتر لە 15ی تەمووزی ساڵی رابردوو ماكوان كەریم لەو دادگایەی بە تۆمەتی دروستكردنی گروپی توندڕەوی سزای 12 ساڵ زیندانی بۆ مەلا كرێكار بڕیبوویەوە، سزای ئەو بانگخوازە شیدابوو بە نۆ ساڵ زیندانی بە بێ ئەویە راستەوخۆ لە دادگا ئیتاڵیەكە ئامادە بێت. 

هەرچەندە داوای تەمزیكردنەوەی سزاكەی كرێكار و هاوڕێكانی كرا، بەڵام لەم ساڵدا و لە رۆژی 10ی تەمووز دادگا جارێكی دیكە سزاكەی پەسەند كردەوە و بڕیاروایە سبەی چوارشەممە دادگاییكردنی ماكوان لەئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، بەو مەبەستەی لەئیتاڵیا حوكمدراوە بەڕێوەبچێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ كرێكار لە ڕێَگای تەلەفونەوە پەیوەندی بە خێزانەكەیەوە كردووە و رایگەیاندووە كە ئەو تەندروستی باشە و بڕیارە هەفتانە بە تەلەفون لەگەڵ خێزانەكەی گفتوگۆ بكات. 


3794 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations