وەزارەتی تەندروستی بانگەوازێكی بەپەلە بڵاو دەكاتەوە

04.08.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بانگەوازێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە و داوا لەو كەسانە دەكات كە لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە هەرچی زووە پەیوەندی بكەن بە سەنتەرەكانی بانكی خوێنەوە. 

 

وەزارەتەكە لە بانگەوازیەكەیدا دەڵێت "یەكێك لە ھێڵەكانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ كەسێكی چاكبووەوە، زۆر لە نەخۆشەكان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە".

وەزارەتەكە تكای كردووە لە وانەی چاكبوونەتەوە و و ماوەی 28 رۆژ تێپەڕی كردووە بەسەر یەكەم رۆژی دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكە "سەردانی سەنتەرەكانی بانكی خوێن بكەن بۆ بەخشینی پلازما".

وەزارەتەكە بە بیری هێناوەتەوە بەخشنی پلازمای خوێن خزمەتێكی مرۆڤدۆستیە و خێرێكی گەورەشە. 

1573 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations