وەزارەتی پەروەردە بریارێكی نوێی دەركرد

04.08.2020

لڤین: 
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند تاقیكردنەوەكانی پۆلی چواری بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و هیچ گۆڕانێك بەسەر كاتەكەیدا نایەت. 


وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لە رێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدراوە و تیایدا برشیاردراوە تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان لە چواری بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی لە وادەی خۆیدا لە رۆژی 9ی ئابی2020 ئەنجام دەدرێت. 


وەزارەتەكە روونیشیكردووەتەوە ئەو خوێندكارانەی تووشبووی كۆرۆنانا بە راپۆرتی پزیشكی تاقیكردنەوكەیان دوادەخرێت بۆ وادەیەك لە پێش دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن. 

2186 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations