كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم 15 هەزار كەسی تێپەڕكرد

04.08.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند ئەمڕۆ 357 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆمار كراوە و كۆی ژمارەی تووشبووانیش لە هەرێمدا 15 هەزار كەسی تێپەڕكرد. 


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 762 پشكنینی كۆرۆنایان ئەنجامداوە و تیایدا 357 تووشبووی نوێ تۆماركراوە. 


وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە 218 تووشبوو لە هەولێر بووە 16 اە سلێمانی و 28 لە گەرمیان و 12 لە راپەڕین و لە دهۆكیش 83 تووشبوو هەبووە. 


وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا 138 كەس چاكبوونەتەوە بەبێ ئامارەكانی چاكبوونەوەی شاری سلێمانی، هەر لەو ماوەیەشدا 12 كەس گیانیان لەدەستداوە كە شەشیان لە هەولێر و چواریان لە سلێمانی و دوو كەسیش لە دهۆك بووە. 


وەزارەتەكە ئاماری گشتی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت تا ئێستا 213 هەزار و 876 پشكنینیان ئەنجامداوە و تیایدا 15 هەزار و 173 تووشبوو تۆماركراوە و پێنج هەزار و 36 كەس لە ژێر چارەسەریدا ماونەتەوە و 586 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

242 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations