ئامارەكانی كۆرۆنا لە سلێمانی لە رۆژانی جەژنی قورباندا

04.08.2020

لڤین: 
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا 16 تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، 78 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا خەوێندراون. لەو ژمارەیە 22 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ، 33 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید هێمن، 13 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ و 10 نەخۆشیش لە نەخۆشخانەی ئاسا خەوێندراون.

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی روونیشیكردەوە، لە ماوەی رۆژانی جەژندا ١٦ تووشبووی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، هەروەك ٤٣ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.


550 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations