ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ پەکەکە روونکردنەوە دەدات

04.08.2020

لڤین:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن کاربەدەستانی ئەمریکا لەگەڵ پەکەکە لە قەندیل کۆبوونەتەوە دەڵێن و ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نیە.

وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، دەنگۆی کۆبوونەوەی شاندێکی ئەمریکا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان  لە قەندیل "پڕوپاگەندەیە و هیچ ڕاستی بۆ نیە، کۆبوونەوەی لەم جۆرە ڕووی نەداوە."

لەلایەکی دیکەشەوە سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمریکا بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندوە "هیچ کۆبوونەوەیەک نەکراوە. چیرۆکێکی تەواو درۆیە."

 

ئەوەش دوای ئەوە ھات کە دوێنێ شاھیدحاڵانی ناوچەکە رایانگەیاند کە ژمارەیەک دیبلۆماتکاری ئەمریکی سەردانی قەندیلیان کردووە و لەگوڵ سەرکردەکانی پەکەکەدا کۆبوونەتەوە.

4306 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations