ناوەڕۆکی سەردانی ئەمریکیەکان بۆ قەندیل بە فەرمی رانەگەیەندراوە

04.08.2020

لڤین:
بەھۆی نەبوونی لێدوانی فەرمی زانیاری جیاواز لەبارەی کۆبونەوەی ئەمریکاو پەکەکە بڵاودەکرێتەوە

وەفدێکی باڵای سیاسی ئەمریکی چووە چیای قەندیل، فڕۆکە جەنگییەکانیشیان لە ئاسمانەوە چاودێری سەردانی وەفدەکەیان کرد.

ھاوکات ھێزێکی تایبەتی پەکەکە لە زەمینەوە پاسەوانی کۆبونەوەکەی دەکرد ، بەھۆی نەبوونی ھیچ لێدوانێکی فەرمی لە ھەردوو لایەنی کۆبونەوەکە میدیاکان زانیری جیاواز بڵاو دەکەنەوە.

هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوودەکەن وەفدەکەی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رێککەوتنێک سەردانی پەکەکەی لە قەندیل کردووە، کە لەنێوان  رۆژئاوای کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا هەیە بۆ سودوەرگرتن لە نەوتی ناوچەی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا ئەوەش بوھۆی ئەوەی  پەکەکە دەستوەردانی لەو رێککەوتنەدا کردووە.

ھەندێکی دیکە لە سەرچاوەکان  رایانگەیاندووە لەبارەی چەند دۆسیەیەکی تایبەت بە عێراق لەگەڵ سەرکردەکانی پەکەکە قسەوباسیان کردووە، بوونی پەکەکە لەناو خاکی عێراقدا بابەتی سەروکی بووە.

ئەوە جگە لەوەی باس لەوەشدەکرێت کەئەمریکییەکان پرۆژەیەکیان بۆ ئاشتی لەنێوان تورکیا و پەکەکە هاوشێوەی ئەوەی پێشتر لە ئەفغانستان لەنێوان حکومەتی ئەفغانستان و بزوتنەوەی تاڵیبان ئەنجامیاندا ئامادە کردووە.

1706 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations