ئەمڕۆ حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس تێپەڕ دەکات

04.08.2020

لڤین:

شێرکۆ فایەق عەبدوڵا،  کوڕی فایەق بێکەسە، لەساڵی 1940 لەدایکبووەو چوار منداڵی هەیە بەناوەکانی (ھەڵۆ، ھانا، ھەڵبەست، ھێژا) . یەکێک بووە لەو شاعیرانەی کە شیعری ھاوچەرخی کوردیی دامەزراندووە.

شێرکۆ بێکەس، لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە.  یەکەمین شیعری خۆی لە تەمەنی 17 ساڵیدا بڵاوکردەوە.

 ساڵی 1968یەکەمین پەرتووکی شیعری خۆی بە ناوی «تریفەی ھەڵبەست» لە (بەغداد) لە چاپدا. لە ساڵی 1970 لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعیرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شیعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شیعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.

ساڵی 1988 لە وڵاتی سوید خەڵاتی «تۆخۆڵسکی» پێ بەخشرا و شیعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕدا.

 لە ساڵی 1988ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کەنەدا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێی، «دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم» ی دامەزراند.

لە ساڵی 2001 ناوەندی چاپ و ڕاگەیاندنی «خاک» خەڵاتی پیرەمێردی شاعیری بە شێرکۆ بەخشی.

 ئەو نزیکەی 50 بەرھەمی بڵاوکراوەی ھەیە و لە ساڵی 2009 دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاپ دراوە.


سود لە پێگەی خاک وەرگیراوە

275 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations