ئەمڕۆ تەنها سێ تووشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە كراون

01.08.2020

لڤین: 
تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ تەنها سێ تووشبووی نوێی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە بوون وهەشت تووشبووش دوای چاكبوونەوەیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.


یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی راگەیاند: ئەمڕۆ 1ی ئابی 2020 كۆی گشتی تووشبوانی كۆرۆنا كە داخڵی نەخۆشخانەكان كراون  تەنها سێ كەس بوون.

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی خشتەی ئامارەكانی كۆرۆنای لە نەخۆشخانەكانی سلێمنی بڵاوكردووەتەوە بەگوێرەی خشتەكە لە ئێستادا تەنها 101 نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە. 

1575 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations