ئەحمەدی حاجی رەشید: فرسەتە لەگەڵ هەڵبژارنی عێراق هەڵبژاردنی هەرێمیش ئەنجام بدرێت

01.08.2020

لڤین: 
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێویستی دەزانێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش لە ساڵی داهاتوو بە گۆڕانكاریەوە لە یاساكەیدا ئەنجام بدرێت. 


ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی، رایگەیاند: دوای دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدڕاڵ لە ۲٠۲۱/٦/٦ فرسەتێكی گەورەیە كە بكرێتە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كوردستان و یاساكەش لە هەرێم وەك یاساكەی عێراقی لێبكرێت فرەبازنە و تاك كاندید.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت "ئەو گرفتە سیاسیانەی لە عێراق هەیە لەهەرێمی كوردستانیش هەیە و پێویستە كۆمسیۆنی هەڵبژادنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدەن".


ئەوەش دوای ئەوە هات، كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ٦ی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵاتەكەی دەستنیشانكرد.

382 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations