مەكتەبی سیاسی پارتی: لێك نزیك بوونەوەی پارتی و یەكێتی بەرزدەنرخێنین

30.07.2020

لڤین: 
مەكتەبی سیاسی پەیامێكی بڵاوكردەوە رایگەیاند، لێك نزیك بوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی بەرز دەنرخێنن و ئومێدەواریشن كۆتایی بە دڕدۆنگی سیاسی بێت. 


مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی جەژنی قوربان، پەیامێكی بڵاو كردەوە وێڕای پیرۆزبایی رایگەیاند "لێك نزیكبوونەوەی ئەم دواییەی لایەنە سیاسییەكان، تایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرز دەنرخێنین". 


پارتی لەو پەیامەیدا ئومێدەوارە "لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی نیشتیمان و خزمەتكردنی ھاوڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان، ئەم جەژنە بكەینە جەژنی چارەسەركردنی سەرجەم گرفت و ئاریشە كەڵەكەبووەكان و ئیتر كۆتایی بەم دڕدۆنگی و گرژییە سیاسییە و ھێرشە میدیاییەیش بێت".

696 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations