ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەرانی بەغداد راگەیەندرا

30.07.2020

لڤین: 
وەزیری ناوخۆی حكومەتی عێراق، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی لە كوژرانی دوو خۆپیشاندەر لەگۆڕەپانی تەحریر بەغداد راگەیاند و ئاشكرایكرد، سێ كارمەندی هێزە ئەمنیەكان بەتۆمەتی بەكارهێنانی چەكی (تاپڕ) دەستگیركراون.


عوسمان غانمی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، ئەو خۆپیشاندەرانەی شەوی 26ی ئەم مانگە لەگۆڕەپانی تەحریر شەهیدووبوون لەرێگەی چەكی جۆری تاپڕەوە كراونەتە ئامانج، هێزەكانی پاراستنی یاسا لەنزیك گۆڕەپانەكە بوون و چەكیان پێ نەبووە.

ناوبراو وتیشی "سێ كارمەندی ناوخۆ كە یەكێكیان بەپلەی رائیدە و و ناوی ئەحمەد سەلامە یاریدەدەری فەرماندەی فەوجی چواری لیوای دووی هێزەكانی پاراستنی یاسا، كەسی دووەمیشیان پلەی ملازمی دووە و ناوی حسێن جەبارە، فەرماندەی بەهەمانشێوە ئەفسەرە لە فەوجی چواری لیوای دوو، كەسی سێیەمیش كارمەندێكی پۆلیسە بەناوی عەلا فازڵ لە فەوجی چواری لیوای دووی هێزی پاراستنی یاسا، لەكاتی لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دانیان بەوەداناوە كە چەكی راوكردن (تاپڕ)یان دژ بەخۆپیشاندەران بەكارهێناوە".
غانمی روونیشیكردەوە، وتەی رائید و ملازمی دوو لەگەڵ كارمەندەكە وەرگیراوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە رەوانەی دادگا كراون.

828 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations