ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق 120 هەزار كەسی تێپەڕكرد

30.07.2020

لڤین: 

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكەی سێ هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی ژمارەی تووشبووانیش 120 هەزار كەسی تێپەڕكرد. 


وەزارەتی تەندروستی  و ژینگەی عێراق ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند لەو ماوەیەدا 18 هەزار و 18 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە بەوەش كۆی پشكنینەكانی كۆرۆنا تا ئێستا گەیشتووەتە 983 هەزار و 335 پشكنین. 


وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لە 24 كاتژمێری رابردوودا، 2085 چاكبوونەتەوە و 2963 تووشبووی نوێش تۆمار كراون كە زۆرینەیان لە شاری بەغداد بووە. ئەوەشی روونكردووەتەوە 68 كەسی دیكە بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە. 


بەگوێریە راگەیەندراوەكەی وەزارەتەكە تا ئێستا لە عێراقدا121 هەزار و 263 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و  70.5%ی تووشبووان چاكبوونەتەوە كە ژمارەیان 85 هەزار و 546 كەسە، وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە 446 نەخۆش لەژێر چاودێری چڕدان و كۆی ژمارەی گیان لەدەستدانیش لە وڵاتەكەدا بە هەرێمی كوردستانەوە گەیشتووەتە چوار هەزار و 671 كەس.  

129 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations