لەیلا عومەر: لەگەڵ لامەركەزیم بۆ سلێمانی و دهۆكیش

30.07.2020

لڤین: 
جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی، رایگەیاند ئەو لەگەڵ جێبەجێكردنی سیستەمی لامەركەزیە بۆ سلێمانی  دهۆك و هەڵەبجە. 


لەیلا عومەر عەلی داوی وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەك جێگری كارگێڕی پارێزگاری سلێمانی بە دەنگی ئەمریكای ڕایگەیاند: لەم كاتەدا بەڕاستی تەكلیفكرام بۆ ئەو پۆستە (جێگری پارێزگاری سلێمانی) لەسەر داوای حیزبەكەم (یەكێتی).


ئەو كە بە لەلای تاپۆ ناسراوە، دەشڵێت: زۆر زۆر ئاواتمە ئێمە هەوڵ بدەین هەرچی سێكتەرەكانی ئیدارەیە هەموو بە سیستەم بكرێت لەبەرئەوەی كە بە سیستەم كرا واتە دادپەروەری، یەكسانی و ڕێكخستن، واتە شتەكان ڕێكخراوتردەبن زیاتر دەتوانی لەو ڕوانگەیەوە خزمەتی خەڵك بكەیت. 


جێگری پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند: لامەركەزی جیاكردنەوەی شارەكان نییە لە یەكتری بەڵكو ئەمە تەنها داواكردنی لامەركەزی بۆ ئیداریی و دارایییە كە زیاتر خزمەت بە شارەكە و بە خەڵكەكە دەكات، ئێمە هەوڵدەدەین كە بچەسپێنرێت بەیاسا ئەو لامەركەزییە تەنانەت بۆ دهۆك و سلێمانی هەروەها هەڵەبجە بێت بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵكە.

556 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations