لە پێنج رۆژدا یەك ملیۆن كەس تووشی كۆرۆنا بوون

29.07.2020

لڤین: 
لە ماوەی پێنج رۆژدا یەك ملیۆن كەس لەسەر ئاستی جیهان تووشی كۆرۆنا بوون ، بەوەش كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان 17 ملیۆن كەسی تێپەڕكرد. 


لە رۆژی 25ی مانگەوە تا كەمێك لەمەوبەر یەك ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان تۆماركراوە و كۆی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان گەیشتە 17 ملیۆن و 42 هەزار و 890 كەس و ژمارەی چاكبوونەوەش تا ئێستا گەیشتووەتە 10 ملیۆن 562 هەزار و 854 كەس. 


بەگوێرەی دواین ئامارەكانی كۆرۆنا لە جیهان تا ئێستا كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە 666هەزار و 258 كەس و زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانیش لە ئەمریكا تۆمار كراوە. 


لە ئێٍتادا عێراق نزیك دەبیچتەوە لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەی كە زۆرترین حاڵەتی كۆرۆنای تیادا تۆمار كراوە بە تۆماركردنی 118هەزار و 300 كەس ریزبەندی 21هەمین وڵاتی جیهانی گرتووە و پێش وڵاتی چین كەوتووەتەوە كە بۆ یەكەمجار ڤایرۆسەكەی تێدا بوبویەوە كە ئەو وڵاتە تا ئێستا 84 هەزار و 60 تووشبووی هەیە بەوەش لە ریزبەنی 28 هەمین وڵاتی جیهاندایە. 


هەرچەندە باشوری ئەفریقا لەزۆری ژمارەی تووشبوونی كۆرۆنادا 459 هەزار و 761 تووشبووی هەیە و رێزبەندی پێنجەمین وڵاتی جیهانی گرتووە لە زۆری ژمارەی تووشبووندا بەڵام لە ژمارەی مردواندا ئەو وڵاتە لە ریزبەندی 15 هەمین وڵاتدایە بەوەش بەراورد بە ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتەدا كەمترین رێژەی مردن بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە. 

375 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations