لە سلێمانی 117 هەزار كەس فۆرمی هەژاریان پڕكردووەتەوە

29.07.2020

لڤین: 
بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، قۆناغی یەكەمی پڕۆسەی تۆماركردنی ناوی هەژارەكان كۆتایی هات و 117 هەزار كەس فۆرمیان پڕكردووەتەوە. 


عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند: قۆناغی یەكەمی پڕۆسەی تۆماركردنی ناوی هەژارەكان سەركەوتووانە كۆتایی هات نزیكەی‌ 117 هەزار خێزان لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ و ئیدارەی‌ ڕاپەڕین فۆڕمی‌ هەژاریان پڕكردووەتەوە.


ناوبراو ویتشی، پڕۆسەكە شەفاف بوو، خێرابوو، ئاسانكاربوو بۆ هاوڵاتی، هاوڵاتی دەیتوانی بە ئاسانی فۆڕمەكە دەستبخات و خۆی وەك هەژار بناسێنێت، لە قۆناغی داهاتووشدا كاری تری پەیوەندیدار بە داخڵكردنی فۆڕمەكان بە پڕۆگرامی ئەلیكترۆنی و دۆزینەوەی زانیاریی ناڕاست و فۆڕم و ناوی دووبارەو لە بێژنگدان هەر بە پڕۆگرام دەست پێدەكات.


گوڵپی ئەوەشی راگەیاند: پاشان ناوەكان ئامادە دەكرێن بۆ وەرگرتنی هاوكارییەكە بە پێی پێوەری دۆخی هەژاری و هەژارترین. ئەوپەڕی توانای خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی خەڵكی هەژارو شایستە سودمەند بێت و ئەو هاوكارییە بەزووترین كات بگاتە دەستی هاوڵاتیان.

321 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations