ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم 13 هەزار كەسی تێپەڕكرد

29.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند كۆی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم 13 هەزار كەسی تێپەڕ كردووە و لەمڕۆشدا 309 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە. 


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاو كردەوە و ئاشكرای كرد لەوماوەیەدا دوو هەزار و 634 پشكنین ئەنجامراوە و لە ئەنجامدا 309 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوە. 


وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا 177 تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر و 57 لە سلێمانی و 24 لە گەرمیان و 22 لە راپەڕین و 15 لە دهۆك و 14 لە هەڵەبجە تۆمار كراوە. 


وەزارەتەكە ئاشكراشیكردووە لەو ماوەیەدا بە بێ ئاماری سلێمانی 115 تووشبوو لە نەخۆشیەكە چاكبوونەتەوە و 13 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كە شەشیان لە هەولێر و پێنجیان لە سلێمانی و دوو كەسیش لە گەرمیان بوون. 


بەوەش كۆی ژمارەی تووشبووان لە هەرێم تا ئێستا گەیشتووەتە 13 هەزار و 246 تووشبوو كە لە نێ,یاندا هەشت هەزار و 896 كەس 

215 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations