دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران چەند رێنماییەكی گەشتكردنی بڵاوكردەوە

29.07.2020

لڤین: 
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، لە ئێستادا بە پێشمەرجی وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ و بونی ڤیزای ئێران هاوڵاتیانی هەرێم دەتوانن سەردانی ئێران بكەن.

ئەو دەروازە سنوریە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەهات هەر لە ئێستاشدا بە پێشمەرجی بونی كارتی مانەوە و پشكنینی پزیشكی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوڵاتیانی ئێران و وڵاتانی دیكەی بیانی دەتوانن سەردانی هەرێم بكەن.

ئەو دەروازە سنوریەی هرەێمی كوردستان و ئێران چەند ریچنماییەكی بڵاوكردووەتەوە كە باسی لە وردەكاریەكانی چوون بۆ ئێران و گەڕانەوە لە ئێسرانیشی كردووە. 
 رێنماییەكانی تایبەت بە هاتوچۆی گەشتیاری:

یەكەم: سەبارەت بەگەشتكردنی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران:
1_ پێویستە پێش وەختە ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ وەربگیرێت.
2_ پێویستە ڤیزای ئێرانی هەبێت.

دوەم: سەبارەت بە گەڕانەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە لە ئێران بون و دەخوازن بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان:
1_ هەمو ڕۆژێك دەتوانن بێنە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە كاتژمێر (8)ی بەیانی تاكو (5)ی ئێوارە.
2_ پشكنینی كۆرۆنا لەسەر ئەركی خۆیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
3_ بەڵێننامە لێیان وەردەگیرێت كە بۆ ماوەی (14) ڕۆژ لە ماڵەوە خۆیان كەرەنتین بكەن بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

سێیەم: سەبارەت بە چونی هاوڵاتیانی ئێرانی كە لە كوردستانن دەخوازن بگەڕێنەوە وڵاتی ئێران:
1- ئەگەر كارتی ئاكنجی بونی هەرێمی كوردستانیان هەبێت و ماوەی بەسەر نەچووبێت یەكسەر دەتوانن بێنە سنور و ڕێگایان پێ دەدرێت بگەڕێنەوه ‌ئێران.
2- ئەگەر كارتی ئاكنجی بونیان نەبێت یان ماوەی بەسەر چوبێت پێویستە سەردانی بنكەی ئاكنجی بونی پارێزگایەك بكات و مۆری دەرچون لێبدات ئینجا سەردانی سنور بكاتن بۆ چونی بۆ وڵاتی ئێران.

چوارەم: سەبارەت بەهاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی و بیانی بۆ هەرێمی كوردستان:
1_ پێویستە ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ وەربگیرێت.
2_ پێویستە بڕوانامەی پشكنینی كۆرۆنای هەبێت و ماوەی بەسەرچونەكەی لە (48) كاتژمێر تێپەڕ نەبوبێت.
3_ دوبارە پشكنین كۆرۆنا لە كوردستان لەسەر ئەركی خۆیان بۆیان ئەنجام دەدرێت.
4_ بەڵێنامە لێیان وەردەگیرێت كە بۆماوەی (14) ڕۆژ لە ماڵی خۆیان یان هۆتێل لەسەر ئەركی خۆیان كەرەنتین بكەن بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

451 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations