تەندروستی عێراق: 2747 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

28.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 16 هەزار و 922 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، دوو هەزار و 747 كەسیان ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، 77 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری 24 كاتژمێریی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، دوو هەزار و 747 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، 77 تووشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە، سێ هەزار و 918 تووشبووی ڤایرۆسەكەش چاكبوونەتەوە.

تائێستا لە عێراق 946 هەزار و 761 پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش 115 هەزار و 332 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە كە چوار هەزار و 535 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە و 81 هەزار و 62 تووشبووش چاكبوونەتەوە.

187 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations