قۆناغی سێهەم و كۆتایی تاقیكردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا دەستی پێكرد

27.07.2020

لڤین: 
كۆمپانیای بایۆتەكنۆلۆژی مۆدێرنە و پەیمانگەی نیشتمانی بۆ نەخۆشییە درم و هەستیارەكان لە ئەمریكا ئەمڕۆ هەنگاوی كۆتایی تاقیكردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنای دەستپێكرد و بڕیارە 30 هەزار كەس لەو قۆناغەدا ڤاكسینەكە وەربگرن. 

سی ئێن ئێنی ئەمریكی رایگەیاندئەمڕۆ 27ی تەمووز قۆناغی سێهەمی تایكردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا دەستی پێكرد كە لەسەر 30 هەزار كەس تاقیدەكرێتەوە، ئەوەش كۆتا قۆناغی تاقیكردنەوە دەبێت. 

كۆمپانیای مۆدێرنە لە قۆناغی سێیەمدا هەوڵەكانی خۆی چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی لە كۆتایی مانگی ئەیلول ڤاكسینەكەی بخاتە بازاڕەوە، ئەو كۆمپانیایە لە قۆناغی تاقیكردنەوەی یەكەم و دووەم سەركەوتنی بەدەستهێناوە و ئەوانەی تاقیكردنەوەیان لەسەركراوە بەرگری لەشیان بەرزبووەتەوە و كێشەی تەندروستیشیان بۆ دروست نەبووە. 

سەنتەری ئەمەریكی بۆ نەخۆشییە قورسەكان و خۆپارێزی‌ ئاشكرای كرد، هەزاران كەس ڤاكسینەكە وەردەگرن و ئامانجیش دەركەوتنی كاریگەری تەواوی ئەو ڤاكسینەیە لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

ڤاكسینی  mRNA-1273 كۆمپانیای مۆدێرنە بە هاوكاری چەند ناوەندێكی پزیشكی و كۆمچانیای دیكە كار بۆ بەرهەمهێنانی ڤاسینەكە دەكات لەنێو 25 تاقیكردنەوەی دیكە بۆ پێكوتەكە رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەسەركەوتووترینیان دەزانێت. 

727 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations