مەرجە نوێیەكان بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل راگەیەندرا

26.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە نوسراوێكی فەرمیدا كە فەرمانی ژمارە (45)ی ساڵی 2020 ژمارەیەك بڕیاری نوێی لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركرد. 


وەزارەتەكە لەو نوسراوەیدا رایگەیاندووە دەبێت ئۆتۆمبێل ئێرباگ و سیستمی ABSی كار بكات و، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە 14 نەفەر بەرەو سەرەوەش هەڵدەگرن مەرج نیە ئێرباگی هەبێت.


وەزارەتەكەراشیگەیاندووە، كار بەهیچ نوسراوێك ناكرێت كە واژۆی وەزیری ناوخۆی پێوە نەبێت، ئۆتۆمبێلی قەڵغانیش (درع) تەنها لەدەسەڵاتی وەزیری ناوخۆیە.


وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكراشیكردوە، بڕی 25 هەزار دینار لەكاتی ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلی هاوردەكراو لەدەروازەی سنوری وەردەگیرێت، هەروەها 25 هەزار دیناریش لەكاتی پشكنین لەبەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆ بەمەبەستی دڵنیابون لەجێبەجێكردنی بڕیارەكان وەردەگیرێت. ئۆتۆمبێلی كارەبایییش بەهەمان رسوماتی ئۆتۆمبێلی چوار پستۆن تۆماردەكرێت.


لەبەشێكی دیكەی نوسراوەكەدا هاتوە، ئۆتۆمبێل دەبێت لە 100 كیلۆمەتر زیاتر نەڕۆیشتبێت، كاتێك دەگاتە دەروازە سنوریەكان و ئەوكات‌ كیلۆمەتر سفر هەژمار دەركرێت.


لەبارەی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو، رایگەیاندووە ئۆتۆمبێلی ژێرئاوكەوتو سوتاو و بڕاوە هاوردە ناكرێت و دەێت ئۆتۆمبێلەكە تۆكمە بێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەوڵاتان بۆ كاری پۆلیسی و تاكسی و كۆمپانیاكان بەكارهێنراون رێگا نادرێت بهێندرێنە هەرێمی كوردستانەوە.

4132 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations