ئامارەكانی كۆرۆنا لەمڕۆدا لە عێراق دابەزین

26.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە سەرانسەری وڵات بڵاوكردەوە و راگەیاند، لەو ماوەیەدا هەزار و 900 تووشبووی نوێ تۆمار كراوە و 78 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی بۆ 17 هەزار و 511 گومانلێكراو ئەنجامدراوە و تووشبوونی 2 هەزار و 459 كەسی دیكە بە پەتاكە پشتڕاست كرایەوه.

وەزارەتكە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا  78 كەسیش بەهۆی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 900 حاڵەتی چاكبوونەوەش تۆماركراوە. 

تا ئێستا كۆی توشبووانی عێراق گەیشتووەتە 110 هەزار و 32 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 4 هەزار و 462 كەس گیانیان لەدەستداوە و 75 هەزار و 217 كەسیش چاكبوونەتەوه و 30 هەزار و 453 كەسیش لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە و لەو ژمارەیەش 433 كەس لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

343 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations