یەكێتی ئەم شەو دواین بڕیار لە بەشداریكردن لە كۆبونەوەی سبەینێی پەرلەمان دەدات

26.07.2020

لڤین: 

بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە لە شاری هەولێر هەریەكە لە مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە و دوای كۆبونەوەكە یەكێتی بڕیار دەدات لە بەشداریكردنی لە كۆبونەوەی سبەینێی پەرلەمان. 

بەهۆی ئەوەی یەكێتی ئامادە نەبوو وەزیرەكانی و فراكسیۆنەكەی و سەرۆكی پەرلەمانیش بەشداری بكەن لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ وەك پێشتر (لڤین) ئاشكرایكردبوو مەكتەبی سیاسی ئەو دوو حزبە كۆدەبنەوە و یەكێتی دوای ئەو كۆبونەوەیە بریار لە بەشداریكردن لە كۆبونەوەكەی سبەینێی پەرلەمان دەدات. 

لڤین ئەوەی زانیوە لە شەوی رابردووەوە پارتی لە هەوڵدا بووە بۆ ئەوەی یەكێتی ئەگەر فراكسیۆنەكەشی بەشداری كۆبونەوەكەی نەكات، وەزیرەكانی بەشداری بكەن، بەڵام یەكێتی رەتیكردووەتەوە پێش ئەنجامدانی كۆبونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی هیچ یەكێك لە تیمی حكومەت و پەرلەمانی بەشداری كۆبونەوەی پەرلەمان بكەن. 

لەدوای ئەو بڕیارەی یەكێتی بەیانی ئەمڕۆ رێواز فایەق لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی كۆبووەتەوە و پێیراگەیاندوون كە ئەو بڕیارە بۆ شكۆی پەرلەمان خراپە پێویستە كۆبونەوەكە دوابخرێت تا دوای كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی، دوای ئەو قسەیەی رێواز فایەق تیمی پارتی لە پەرلەمان  راستەخۆ قسەكەی سەرۆكی پەرلەمانیان قبوڵ كردووە.  

4457 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations