ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا 16 ملیۆن كەسی تێپەڕكرد

25.07.2020

لڤین: 
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان 16 ملیۆن كەسی تێپەركرد و ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەكەش نزیك بووەتەوە لە 650 هەزار كەس. 


ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان گەیشتە 16 ملیۆن و 31 هەزار و  794 كەس، زۆرترین ژمارەی تووشبوونیش لە وڵاتی ئەمریكا تۆماركراوە دووەموڵاتیش بەرازیلە و سێهەم وڵاتیش هیدستانە و جووارەمیش رووسیایە.


لە ئێستادا لەسەر ئاستی جیهان پێنج ملیۆن و 581 هەزار و 853 كەیسی چالاكلە ژێر چاودێریدا ماونەتەوە و ژمارەی چاكبوونەوە لە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە نۆ ملیۆن و 802 هەزار و 637 كەس، ژمارەی ئەو كەسانەشی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 644 هەزار و321 كەس.


ڤایرۆسەكە تا ئێستا لە 215 وڵات و هەرێمی جیاوازی جیهان تۆماركراوە، لەسەرەتاوە لە وڵاتی چین تۆمار كراوە، بەڵام ئەو وڵاتە لە پلەی 26هەمین وڵاتی جیهاندایەلە زۆری ژمارەی تووشبووندا. 

143 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations