تەندروستی عێراق نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

24.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند رایگەیاند دوو هەزار و 458 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون 90 تووشبووش لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە عێراق،  18 هەزار و 234 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا دوو هەزار و 485 تووشبووی نێ تۆماركراوە. 

وەزارەتەكە راشیگەیاند لەو ماوەیەدا 90 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و یەك هەزار و 863 كەس چاكبوونەتەوە. 

بە گوێرەی ئامارە فەرمیەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراقی تا ئێٍستا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 104 هەزار و 711 كەس 71 هەزار و 268 كەس چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 212 كەس گیانیان لەدەستداوە و 29 هەزار و 231 كەس لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە. 

277 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations