هادی عامری لەسەر هێرشەانی توركیا هاتە دەنگ

20.07.2020

لڤین: 
سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان هاتە دەنگ و بە پێشهاتێكی مەترسیداری دەزانێت و دەڵێت پێویستە هەرچی زووە رێگری لێبكرێت. 

هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، ڕایگەیاند، بە نیگەرانییەكی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ گۆڕانكارییەكانی پەیوەندیدار بە دەسدرێژییە بەرفراوانەكەی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر باكوری عێراق دەكەین.

ناوبراو وتیشی: ئەم دەستدرێژییە هیچ پاڵپشتییەكی نێودەوڵەتی و یاسایی نییە، دەستدرێژییەكانی ئەم  دواییەی دەوڵەتی تورك لە هەموو دەستدرێژییەكانی دیكەی بۆسەر عێراق جیاوازە و ئەمجارە لە بواری قووڵایی و ماوەدا گۆڕانی بەسەردا هاتووە، 25 كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی عێراق و هێزێكی زۆری هێناوە.

ئەو پێیوایە ئەو دەستدرێژیەی توركیا  نیشانەگەلێكی مەترسیداری هەیە و دەڵێت: ئەم پیلانەی ئەنقەرە مەترسیدارە و داوا لە دەوڵەتی توركیا دەكەین كە دەستبەجێی لە خاكی عێراق بكشێتەوە، ئەم كردەوە دوژمنكارانە لە قازانجی هەردوو وڵاتدا نییە و پەیوەندییەكان دەخاتە مەترسییەوە.

ئەو بە پێویستی دەزانێت، هەموو هێزە نیشتمانییەكانی عێراق هەڵویستێكی یەكدەست و یەكگرتوویان بۆ پاراستن و پشتیوانی لە سەروەریی عێراق و كۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەكەی توركیا هەبێت.

329 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations