لە عێراق 2163 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

20.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند دوو هەزار و 163 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەكە تۆماركراون و 88 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 163 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە و دوو هەزار و 308 كەس چاكبونەتەوە.

وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا 16هەزار و 408 پشكنین ئەنجامدراوە، بەوەش كۆی پشكنینەكانی كۆرۆنا تا ئێٍتا گەیشتووەتە 809 هەزار و 522 پشكنین، هەر لە 24 كاتژمێری رابردوودا 88 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بە گشتی لە عێراق 94 هەزار و 693 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 869 كەس گیانیان لەدەستداوە و 62 هەزار و 836یش چاكبوونەتەوە.

146 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations