سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ سعودیە دواخرا

20.07.2020

لڤین:

بەهۆی نەخۆشكەوتنی پاشای سعودیە سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ سعودیە دواخرا بۆ كاتێكی نادیار. 

بەیانی ئەمڕۆ، دیوانی پاشای سعودیە راگەیاندراوێكی بڵاویكردەوە ئاشكرایكرد،سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعودیە، دوای ئەوەی توشی هەوكردن بووە لە زراویدا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە تا چەند پشكنینێكی بۆ بكرێت.

لەگەڵ نەخۆشكەوتنی شای سعودیە سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەیزرانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دواخرا و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیەوە پشتراستی كردەوە و رایگەیاندووە "رێككەوتووین بەوەی، سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، تا هاتنە دەرەوەی شای سعودیە لە نەخۆشخانە دوابخرێت. 

شا سەلمان تەمەنی 84 ساڵە و لە ساڵی 2015وە وەك كەسی یەكەم مامەڵە دەكات لە سعودیە پێش ئەوەی ببێتە پاشای وڵاتەكە، ماوەی دوو ساڵ و نیو شازادەی جێنشین و جێگری سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكەی بووە. 

287 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations