لەبارەی كازمیەوە پارتی میدیاكانی ئاگادار دەكاتەوە

19.07.2020

لڤین: 
میدیای پارتی ئاگاداركراونەتەوە بۆ ئەوەی كار لەسەر دیوی خراپی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكەن و كارەكانی لەبارەی چاكسازیەوە لە عێراق بە نمایشی میدیایی بۆ خەڵك بخەنەڕوو. 

دوای ئەوەی ماوەی رابردوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەبارەی كۆنتڕۆڵكردنی دەروازە سنوریەكانی عێراق ئاماژەی ئەوەیدا كە دەبێت دەروازەكانی هەرێمیش بكەوێتەوە ژێر دەستی حكومەت، مەرجی بۆ رێكەوتنی لەگەڵ هەرێمیش داناوە، میدیای پارتی و پەڕەكانی ئەو حزبە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەشێوەی راستەوخۆ دژی سەرۆك وەزیران وەستاونەتەوە. 

سەرچاوەیەك لە ناو راگەیاندنی پارتی ئەوەی بۆ (لڤین پرێس) ئاشكرا كرد، لە مەكتەبی راگەیاندنی پارتیەوە سەرجەم میدیاكانی حزبەكە ئاگادار كراونەتەوە كە گرنگی نەدەن بە جوڵەكانی كازمی. 

لەو ئاگاداریەی مەكتەبی راگەیاندن داوا كراوە میدیاكان كار لەسەر دیكتاتۆر بوونی كازمی و نمایشی میدیایی سەرۆك وەزیران بكەن و هەوڵبدەن دیوی ناراستگۆیی كازمی دەربخەن. 

راگەیاندنی پارتی لە پەیامیاندا دژی كازمی داوا دەكەن خەڵكی باوەڕ بە قسە و جوڵەكانی كازمی نەكەن و لەبەر ئەوەی هێزە شیعیەكان رایدەگرن و ناهێڵن چاكسازی بكات. 

7055 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations