وەقفی سونی عێراقی وادەی کردنەوەی مزگەوتەکانی دیاریکرد

19.07.2020

لڤین:
وەقفی سونی لە عێراق رایگەیاند "هەتا دوای جەژنی قوربانی پیرۆز دەرگای مزگەوتەکان ناکرێنەوە".

 ئەمڕۆ یەک شەممە 19ی تەمموزی 2020 کاتژمێر دیوانی وەقفی سونی لە عێراق بڕیاریدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەتا دوای جەژنی قوربانی پیرۆز دەرگای مزگەوتەکان ناکرێنەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە بەشێک لە خەڵکی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق داوای کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەکەن.

287 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations