تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراقدا نزیك بووەتەوە لە 100 هەزار كەس

18.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی عێراق  رایگەیاند، دوو هەزار و 49 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە و 75 كەسی دیكەش بە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 49 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە بەوەش كۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 90 هەزار و 220 كەس.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەوماوەیەدا 75 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە بەوەش كۆی گیان لەدەستدان بۆ سێ هەزار و 691 كەس بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، هەزار و 997 كەسی دیكە لە24 كاتژمێری رابردوو  ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە بەوەش كۆی چاكبوونەوە گەیشتە 58 هەزار و 492 كەس.

102 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations