سەرۆك كۆماری ئێران: پێدەچێت 25 ملیۆن كەس لە ئێران توشی كۆرۆنا بووبن

18.07.2020

لڤین: 
سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند پێدەچێت تا ئێستا لە وڵاتەكەیدا 25 ملیۆن كەس تووشی كۆرۆنا بووبن، 14 هەزار كەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. 

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی لیژنەی نەتەوەیی بەرەنگاریی لەگەڵ كۆرۆنا ئاشكرای كردووە، بە گوێرەی راپۆرتی جێگرایەتی توێژینەوەی وەزارەتی تەندروستی ئێران پێدەچێت تا ئێستا 25 ملیۆن كەس تووشی كۆرۆنا بووبن. 
سەرۆك كۆماری ئێران ئەوشەی روتووە پێدەچێت 14 هەزار كەسیش گیانیان لە دەستدابێت و راشیگەیاندووە "پێشبینی ئەوە دەكرێت كە رێژەی خەوێندراوان لە نەخۆشخانەكانی ئێران بە هۆی كۆرۆنا لە داهاتوودا دوو ئەوەندەی ئەم پێنج مانگەی رابردوو زیاد بكات". 
ڕۆحانی باسی لەوەشكردووە"تا ئێستا پێنج دەرمانی كاریگەر بۆ چارەسەریی كۆرۆنا بە دەستمانەوەیە و دەرمانێكی دیكەش لە هەفتەكانی داهاتوودا دەخرێتەڕوو". 
ئەوە لە كاتێكدایە تا ئێٍستا ئاماری فەرمی كۆرۆنا لە ئێران 269هەزار و 440 تووشبووی راگەیاندووە لەگەڵ گیان لەدەستدانی 13هەزار و 791 كەس. 

290 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations