فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق کوژرا

17.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، فەرماندەی لیوای 59ی سوپای عێراق عەمید روكن عەلی حەمید لە باكوری بەغداد تیرۆكرا.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "عەلی حەمید لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركدا لە قەزای تارمیەی باكوری بەغداد لە لایەن گروپە تیرۆریستییەكانەوە تەقەی لێكراوە و شەهید بووە".

لەبەرامبەر ئەو رووداوەدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند، بە دەستێكی پۆڵاین لە گروپە تیرۆریستییەكان دەدەن، كە دەستیان چووەتە خوێنی ئەو فەرماندە باڵایەی وەزارەتی بەرگری . 

439 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations