لە ئەڵمانیا هەوڵی تیرۆری مەكی ئامێدی دەدرێت

15.07.2020

لڤین: 
لە ئەڵمانیا لەلایەن سێ كەسەوە لەبەردەم ماڵەكەی خۆی هەوڵی تیرۆركردنی چالاكوانێكی خەڵكی دهۆك دەدرێت.  

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە هەوڵی تیرۆركردنی لە بەردەم ماڵەكەی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەلایەن سێكەسەوە هەوڵی تیرۆر كردنی مەكی ئامێدی درا كە خەڵكی سنوری دهۆكە و لە ئەڵمانیا نیشتەجێییە. 

پەڕەی تەڤدا پرێس كە ئەو چالاكوانە بەشێوەی لایڤ وتاری تێدا بڵاو دەكاتەوە رایگەیاند، لە دوو كاتژمێردا سێ جار هەوڵیان داوە، بەڵام دوای هەستپێكردنی لە لایەن خێزانی مەكی ئامێدی یەوە، بەر لەوەی زیان بگەیەنن، پۆلیس ئاگاداركراوەتەوە و تا ئێستاش سێ تیمی ئەمنی ئەڵمانی خەریكی كۆكردنەوەی زانیاری و لێكوڵینەوەی دۆسیەكە.

بە گوێرەی زانیارەیكانی پەڕی تەڤدا توانراوە وێنەی هەرسێ كەسەكە لە كامێرای چاودێری ماڵی مەكی ئامێدی تۆماربكرێت و لە لایەن پۆلیسەوە كۆپی لێ براوە. 

لە بارەی وردەكاریەانی ئەو هەوڵەوە ئاماژە بەوە كراوە "لە ڤیدیۆكە یەكەمجار كەسێكی بیانی دەردەكەوێت لە بەردەم ماڵی مەكی ئامێدی چاودێری حەوشەكەی دەكات و دوایی وەك تیم دێنە بەردەم ماڵەكە و زەنگی ماڵەكەی لێدەدەن وبە بیانووی پۆست قسە لەگەڵ كۆڕەكەی مەكی ئامێدی دەكەن، داوای بینینی باوكی دەكەن، بەڵام كوڕەكەی تا دەگەرێتەوە ژوورەوە باندەكە رادەكەن و دواتریش پۆلیس دەگەنە شوێنی رووداوەكە".

مەكی یەعقوب ئامێدی، چالاكوانێكی سیاسی یە، و نزیكەی 20 ساڵە لە ئەڵمانیا  نشتەجێیە، لە ڕێَی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە زانیاری و رەخنەی توند لە هێزە دەسەڵاتدارەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەی بادینان دەگرێت. 

2244 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations