ئەمڕۆ 18 كەس لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستدا

15.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی بە تۆماركردنی 238 تووشبووی نوێ رایگەیاند كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان 10 هەزار كەسی تێپەڕاند و ژمارەی گیان لەدەستدانیش نزیك دەبێتەوە لە 400 كەس. 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 2085 پشكنینی نوێی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا 238 تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشان كرا. 

وەزارەتەكە رایگەیاند تووشبووەكان 73یان لە هەولێر و 64یان لە سلێمانی و 45یان لە گەرمیان و 34یان لە راپەڕین بووە نۆ كەسیش لە دهۆك و 13 كەسیش لە هەڵەبجە بووە. 

تەندروستی هەرێم روونیكردەوە لەو ماوەیەدا 78 تووشبوو چاكبوونەتەوە بە بێ ئاماری چاكبوونەوە لە سلێمانی و18 كەسیش گیلانیان لەدەستداوە كە 11یان لە سلێمانی بووە و شەش كەس لە هەولێر و یەك كەسیش لە راپەڕین. 

لە ئامارە گشتیەانی وەزارەتەكە رایگەیاندووە كۆی پشكنینەكانی كۆرۆنا تا ئێستا گەیشتووەتە 167هەزار و 104 پشكنین لە ئەنجامدا 10هەزار و 114 تووشبووی كۆرۆنا دیاریكراون و پێنج هەزار و 482 كەس چاكبوونەتەوە و 370 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

789 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations