شوێنگرەوەی سۆران عومەر بۆ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا بوو

14.07.2020

لڤین:
وەك بریارە سبەینێ سۆران عومەر دەست لە پەرلەمانتاری دەكێشێتەوە و لە شوێنی ئەو بەرپرسێكی ئیداری لە كۆمەڵی ئیسلامی شوێنی دەگرێتەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ رایگەیاند، سبەی نامەی دەستلەكار كێشانەوە لە ئەندامێتی پەرلەمانی كوردستان پێشمەش دەكات. 
بۆ شوێنگرەوەی خاوەنی زۆرترین دەنگی كۆمەڵ كە سەرنەكەوتووە بۆ پەرلەمانی كوردستان شوێنی دەگرێتەوە ئەوەشی لە لیستی كۆمەڵ زۆرترین دەنگی دەرنەچووەكانی هێناوە عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی دەبێتە پەرلەمانتار. 

5456 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations