حكومەتی هەرێم لیژنەیەكی بۆ پابەندكردنی راگەیاندنەكان بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا پێكهێنا

14.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و فەرمانگەی میدیای زانیاری، لیژنەیەكی هاوبەشیان بۆ بەدواداچوون و هەماهەنگی بۆ گرنگیدانی دەزگاكانی راگەیاندن بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێكهێنا.

كاری ئەو لیژنەیە رێنماییدان و رونكردنەوەسی سیاسەتی حكومەتی هەرێم بۆ شێوازی روبەڕبوونەوەی كۆرۆنا، بەمەبەستی ئەوەی كەناڵەكانی راگەیاندن بەوشێوەیە كار بكەن. 

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە لیژنەیەكی هاوبەش پێكەوە لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندنی هەرێمی كوردستان كار دەكەن كۆبوونەوەی ئۆنلاین لەگەڵ بەرپرسانی دەزگاكانی راگەیاندن ئەنجام دەدەن. 

166 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations