عێراق2022 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا و 95 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستدا

14.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئامارەكانی كۆرۆنای لە 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند 2022 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 95 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی عێراقی ئاشكرایكرد لەو ماوەیەدا 15 هەزار و 540 كەس پشكینیان بۆ كراوە و بەو پێیەش كۆی ژمارەی پشكنینەكان گەیشتە 713 هەزار و 552 كەس لە سەرانسەری عێراقدا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی ئەو وەزارەتە 3784 تووشبوو چاكبوونەتەوە كە زۆرینەیان لە شاری بەغداد بووە و95 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق تا ئێٍتا 81 هەزار و 757 كەس تووش ڤایرۆسە بوون و 50 هەزار و 782 كەس چاكبوونەتەوە و 3345 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

156 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations