باڵەكانی پارتی لە كەركوك ناكۆكیەكانیان لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانیش فراوان دەبێت

14.07.2020

لڤین: 
پارتی لە كەركوك بووەتە دوو بەرە و لە سۆشیال میدیادا بەشێوەیەكی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ قسە بەیەكتری دەڵێن و دژی یەكتری قسە دەكەن. 

دوای ئەوەی لە بەیاننامەیەكدا سەركردە ناڕازییە پارتییە كەركوكییەكان هۆشدارییان بە حزبەكەیاندا، دۆخی ئەو حزبە لە كەركوك جێگیر نیە  و بووەتە دووبەرەی دژ بەیەكتری. 
كاوێز مەلا پەروێز، بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی ئەو حزبە لە كەركوك نیگەرانیی پارتییەكانی خستە روو. وەك وەڵامێك بۆ ئەو گرووپەی كە پێیان وایە شانزەی ئۆكتۆبەر خیانەتیان لێ كراوە، ئەو بە رووداو ناوی برد و ریفراندۆمی بە شكست لە قەڵەمدا. 
دوای ئەو قسانەی بەرپرسەكەی پێشووی پارتی هەڵمەتێكی توند لەسەر ئەو كادری حزبەكە دەستی پێكرد، بەڵام زۆری نەبرد ئەو كادرە ناڕازیانەی پارتی لە ڕێَی بەیاننامەیەكی دیكەوە هۆشدارییان بە سەركردایەتیی حزبەكەیاندا لە خراپی و نیگەرانیی كادیران، ئەمەیش وای كرد  ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركوك و گەرمیانی ئەو حزبە چەند كۆبوونەوەیەك ساز بكات، بە بەشداریی ئاسایش و پاراستنی پارتی بۆ كۆكردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر جووڵە و چالاكیی ئەو گرووپە.
ناكۆكییەكان گەیشتووە بەوەی لە فەیسبووكەوە ئەو شەڕە پەرە پێ بدەن، ئەوەش دوای ئەوە دێت كە ئەو دوو گرپە هەریەكەیان لەلایەن باڵێكی فراوانی حزبەكە پشتیوانی دەكرێن ویەكیان كار لەسەر شكاندنی كابینەكانی پَشووی حكومەت دەكات و یەكیشیان پێچەوانەی ئەوە كار لەسەر شكاندنی حكومەتی ئێستا دەكات. 
بەگوێریە وتەی كادرە ناڕازیەكانی پارتی گروپی دەسەڵاتداری ناو پارتی لە ئێٍستادا لە كەركوك كەمال كەركووكی ئاڕاستەی دەكات، تۆمەتباری دەكەن بە بونی چەندین پەڕەی ساختە لە تۆرەكۆمەڵایەتیەكان. 
لەبەرامبەردا گروپی كادرە نارازیەكانی كەركوك رێی كاوێز مەلا پەروێز زۆرتر دەردەكەون، ئەو بەرپرسەی پێشووی پارتی لە نوسینێكدا بەبێ ئەوەی ناوی كەمال كەركوكی بهێنێت هێرشێكی توند دەكاتە سەری و و دەڵێت "سوێند بەو قەناسەی كە لە شەڕی داعشدا تەقەت پێ نەكرد، جگە لە بە كرێ گرتنی جمێن فرۆش و تۆمەت بەخشینەوە، لە ژیانی حزبایتیت كە گەورەترین سەروەریت كەوتنە خوارەوەتە لەسەر پشتی كەرێك، هیچی ترت نەزانیوە، خۆ با خوولی دەرزی لێدانت دیبێ، با گەزۆش لە چانسی تۆ باریبێ، ئێ با دالێكت خسبێتە پێش ناوتەوە،  هەڵە دەكەی كە جمێن فرۆشی وات فرێداوەتەوە بازارەوە كە كەماڵ و گەماڵ لێك جیا ناكاتەوە!".
زانیاریەكان ئەوە ئاشكرا دەكەن دوایئەو نوسینە كەمال كەركوكی كۆبوونەوەیەكی داخراوی بۆ ستافی ئەنجومەنەكەی و بەرپرسی لقی سێ و دەستەی كارگێڕیی لق و بە بەشداری هەردوو بەرپرسی ئاسایش و پاراستن  ساز كردوەو، داوایكردووە ئەو كەسانە لە هەر ناوەندێكی پارتیدابن دەبێت سزا بدرێن. 
لەو كۆبونەوەیەدا یەكێك لە بەرپرسەكانی پارتی پرسیار لە كەمال كەركوكی دەكات و لەویە بۆ پشتیوانیی كەسێكی دەكات و موچەی دەداتێ بۆ ئەوەی جنێو بدات بە كادرانی پارتی لە وەڵامدا بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركوك سوێندی بە گۆڕی (مەلا مستەفای بارزانی) خواردووە كە هیچ پشتیوانییەكی ئەو كەسە ناكات. 
ئەوەش ئاشكرا بووە كە لە چەند رۆژی رابردوودا بە بڕیاری سەرۆكی پارتی، بارەگەی بارزانی لە هەوڵدایە نیگەرانیی هەردوو لایەن كەم بكاتەوە، بڕیارە بەم زووانە بە جیا هەردوو گرووپەكە ببینێ و بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو كێشەیە بدات.

1965 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations