ساڵیادی شه‌هیدکردنی قاسملۆ

ناوبژيیه‌که‌ی مام جه‌لال و هه‌ڵه‌ کوشنده‌که‌ی قاسملۆ

13.07.2020

لڤین: وەرگیراوە لە هەژماری کارۆ کاوە

له‌ کۆتاییه‌کانی ١٩٨٨ ڕه‌فسنجانی له‌ڕێگه‌ی مام جه‌لاله‌وه‌ داوای دانیشتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ د.قاسملۆ ده‌کات، هه‌ردوو لایه‌ن ڕێکده‌که‌ون به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی له‌ ڤیه‌ننا دانیشتن بکه‌ن و بگه‌نه‌ ڕێکه‌وتن.

له‌ ٣٠ و ٣١ی کانوونی یه‌که‌می ١٩٨٨ وه‌فدی حدکا به‌سه‌رکردایه‌تی قاسملۆ له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئێران له‌ ماڵی خه‌بات مه‌عروف یه‌کدی ده‌بینن، هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ناوبژیوانی مام جه‌لال و ئاماده‌بوونی ١٩ پاسه‌وانی که‌ بۆ پارێزگاریکردن له‌ مام جه‌لال و قاسملۆ له‌وێ بوون به‌ڕێوه‌چوو.

ئێران ده‌یویست مام جه‌لال له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتوو دوورخاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قاسملۆ سوود له‌ پارێزگاری پاسه‌وانه‌کانی مام جه‌لال وه‌رنه‌گرێت، ئێران به‌ قاسملۆ ده‌ڵێت با مام جه‌لال له‌ دانیشتنه‌کانی داهاتوو ئاماده‌نه‌بێت چونکه‌ نهێنی کۆبوونه‌وه‌کان ده‌باته‌ ده‌ره‌وه‌!.

ئێران چاک ده‌یزانی مام جه‌لال له‌ناو کۆبوونه‌وه‌کان بێت ئه‌وان ناتوانن هیچ له‌ قاسملۆ بکه‌ن.
قاسملۆش ئه‌و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌ی کرد که‌وته‌ داوی ئێرانه‌وه‌ و مام جه‌لالی دوورخسته‌وه‌.

خوولی دووهه‌می دانووستان له١٣ ته‌مموزی ١٩٨٩ ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌ له‌نێوان وه‌فدی حدکا و ئێران، ئه‌نجامه‌که‌شی به‌کاره‌ساتی تیرۆرکردنی قاسملۆ و هاوڕێکانی کۆتاییهات.

بۆ زانیاری; مام جه‌لال قه‌ت نێچیرێکی ئاسان نه‌بووه‌ بۆ دوژمنه‌کانی هه‌م له‌ شاخ هه‌م له‌ شار به‌هۆی زۆری و به‌هێزی و وریایی ده‌سته‌ی پاسه‌وانه‌کانی....

1871 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations