تەندروستی جیهانی: بەمزوانە ژیانی ئاسایی دەستپێناكاتەوە

13.07.2020

لڤین: 
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ئەگەر وڵاتان پابەندی رێكارەكانی خۆیپارێزی نەبن، مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەبن. بەمزوانە ژیانی ئاسایی دەست پێناكاتەوە. 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدالە جنێف تێدرۆس ئەدهانوم، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند "دەمەوێت راشكاوانە بڵێم، زۆرێك لە وڵاتان بە ئاراستەیەكی هەڵەدا دەچن، تا ئێستاش ڤایرۆسی كۆرۆنا دوژمنی یەكەم و لە پێشی جیهانە".
ناوبراو وتیشی "ئەگەر وڵاتان پابەندی رێكارە بنەڕەتییەكانی خۆپارێزی نەبن، ئەوەی چاوەڕێمان دەكات لە خراپەوە بۆ خراپتر دەڕوات و ناكرێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت".
ئەوەشی وت: ئەگەر شوێن هۆشدارییە بنەڕەتییەكان نەكەون، تەنها ڕێگەیەك كە پەتاكە دەیگرێتەبەر ئەوەیە بەرەو خراپتر و خراپتر و خراپتر بڕوات. بەڵام نابێت بهێڵین بەم شێوەیە بڕوات.

1029 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations