ئەو پشكنینەی لە بازگەكانی هەولێر دادەنرێت بۆ كۆرۆنا نرخەكەی پێنج دۆلارە

13.07.2020

لڤین: 
پەرلەمانتارێك ئاشكرایدەكات ئەوپشكنینەی بڕیارە لە بازگەكانی شاری هەولێر دابنرێت و بە 50 هەزار بۆ خەڵك ئەنجامبدرێت نرخەكەی تەنها پێنج دۆلارە.   

دوای ئەوەی فرسەت سۆفی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند بۆ لەمەودوا لە بازگەكان رێ بە خەڵكی شارەكانی دیكە دەدرێت سەردانی هەولێر بكەن بەڵام بەو مەرجەی لەسەر تێچوی خۆیان پشكنینی كۆرۆنا بكەن كە بڕەكەی لە 50 هەزار زیاتر نەبێت، پەرلەمانتارێك قازانجی ئەو پشكنینە ئاشكرادەكات.  

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ئەو پشكنینە كە دەركرێت پێی دەوترێت (Rapid test) بەمانای پشكنینی خێرا كە لە یەك خولەك ئەنجامەكەی دەدات نرخەكەی بە (٥) دولارە. 

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە "جەنابی موتەسەریف بۆ ئەوەی كۆمپانیاكان كاسبی بكەن ئەم بابەتەی دروست كردوو زیاتر لە (٤٣ ) هەزار دینار سودی هەیە". 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت پێشتر وەزارەتی تەندروستی وتی ئەم تێستە زۆر وورد نیە بۆ دەست نیشانكردنی كۆرۆنا ئەویش لە پێناوی پارە پیدا كردن بۆ كوڕە دەستنەرۆكانی بنەماڵە. 

973 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations