بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاماری دڵخۆشكەری كۆرۆنای بڵاوكردەوە

12.07.2020

لڤین: 
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاماری چاكبونەوە لە كۆرۆنای لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو لە سلێمانی راگەیاند و دەڵێت نزیكەی دوو هەزار كەس چاكبونەتەوە. 

سەباح نەسرەدین هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو (1990 كەس لە شاری سلێمانی چاك بوونەتەوە لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا". 
ئەو رونیشیكردەوە لە 13/5/2020 تا ئەمرۆ (2857) كەس چاك بونەتەوە، ئەوە لە كاتێكدایە كۆی ژمارەی تووشبوون لە شاری سلێمانی تا ئێٍستا 6515كەس بووە، لەو ژمارەیەش 268كەسیان گیانیان لەدەستداوە. 

2728 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations