بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەستی لەكار كێشایەوە

12.07.2020

لڤین: 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانی هیوا بەبێ روونكردنەوەی هۆكارەكەی دەستلەكار كێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند. 

دۆستی نەجات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، رایگەیاند چیتر دستبەرداری پۆستەكەی دەبێت و سوپاسی تایبەتی ئەو كەسانیە كردووە كە هاوكاریان كردووە.
ئەو بەڕێوەبەرە  راشیگەیاندووە "دوای زیاتر لە پێنج ساڵ كاركردن دەستلەكاركێشانەوەم لە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا پێشكەش كرد" و سوپاسی بۆ ئەوانە ناردوو  لەوماوەیەدا پشتیوانی ئەو و نەخۆشخانەی هیوایان كردووە.
ئەو بە بیری هێناوەتەوە، لە پەرەپێدانی نەخۆشخانەی هیوا و خزمەتگوزاریەكانی شێرپەنجەدا زۆر هەوراز و دژواریان بڕی بەڵام لەبەرئەوەی ژیانی نەخۆشەكانیان چەقی بیركردنەوەی خۆی و هاوكارەكانی بووە، سەرئەنجام هیوا بووەتە نمرە یەكی عێراق. 
ئەو داوای لیبوردنیشی كردووە، لەهەر نەخۆشێك ئەكەم لەوماوەیەدا كە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوابووم كەموكورتیەكی لەخزمەتگوزاریەكانمان بەدی كردبێت. 

1065 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations