لە هەرێم 254 تووشبووی نوێ كۆرۆنا تۆماركرا و 14 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستدا

12.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا 254 تووشبووی نوێ كۆرۆنا تۆماركراوە و 14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

وەزارەتی تەندرستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی كۆرۆنای لە 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكردەوە رایگەیاند، لەو ماوەیەدا 2298 پشكنینی نوێ كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا 254 تووشبوووی نوێ تۆمار كرا. 

وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لە هەولێر 85 توشبوو لە سلێمانی 55 و لە گەرمیان 71 و لە راپەڕین 15 و لە دهۆك 10 و لە هەڵەبجە 18 تووشبوو تۆماركراون.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە لەو ماوەیەدا بە بێ ئاماری سلێمانی 84 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كە لە هەولێر و سلێمانی هەریەكەیان پێنج كەس و لە گەرمیانیش چوار كەس بووە. 

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە تا ئێستا كۆی گشتی پشكنینكانی هەرێم گەیشتووەتە 160هەزار و 459 پشكنین كۆی تووشبووانیش گەیشتووەتە نۆ هەزار و 455 كەس و لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 378 كەس چاكبوونەتەوە و 326كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

579 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations