لەسەر داوای بەرهەم ساڵح فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسێكی عێراقی دەرچوو

12.07.2020

لڤین: 
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەڕێوەبەرێكی گشتی پێشوی وەزارەتی كارەبا بەتۆمەتی لەكەداركردنی سەرۆك كۆماری عێراق دەركرد.

بەگوێرەی نوسراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بەتۆمەتی لەكەداركردن و ناوزڕاندن و بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست لەبارەی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ محەمەد فەوزی زەیدی، بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بەرهەمهێنانی پرۆژەكان لەوەزارەتی كارەبا دەركردووە.

ئەوەش دوای ئەوە هات كە رۆژی 7ی ئەم مانگە بەرهەم ساڵح بەتۆمەتی ناوزڕاندن سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو بەڕێوەبەرە گشتیە ی پێشووی حكومەت تۆمار كردبوو. 

5545 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations