كارەبای سلێمانی لەبارەی جۆزەی 16و20 ئەمپێری رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

12.07.2020

لڤین: 

كارەبای سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا لەبارەی جۆزەی 16 ئەمپێری و 20 ئەمپێری ناوچەكانی سنوری سلێمانی رایگەیاند پێمان باشە ئەو جۆزانە بمێننەوە ئەگەرچی پێشتریش یەكە ئیداریەكانمان ئاگادار كردووەتەوە لەوەی دەتوانن لایبەرن. 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند، وەرزی هاوینی ئەمساڵ، بەبەراورد بەهاوینی ساڵانی رابردوو پێدانی كارەبا باشتر بووە.

 ئەو بەڕێوەبەرایەتیە روونیكردووەتەوە "بۆ ئەو ناوچانەش كە پێشتر جۆزەی (16-20) ئەمپێری بۆ دانراوە، لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆژەی دانانی (پێوەری زیرەك) لەرێگەی پارێزگارەوە گشتاندن بۆ هەموو یەكە ئیدارییەكان كراوە بۆ كاری پێویست بەوەی كە بەرنامەی دیاریكراو بۆ جۆزەكان نەماوە و هەموو پارێزگای سلێمانی بەرنامەی دابەشكردنی كارەبای بۆ هاوڵاتیان وەك یەك دەبێت، ئیدارەكانیش سەرپشك كراون، بەمانەوە یاخود لابردنی جۆزەكان".

لەو رونكردنەوەیەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لە ماوەی رابردوو ئەو جۆزانە توانیویانە هاوكاریكێ باشبن بۆ پاراستنی محەویلەكان و لەوكاتەدا ئەو ناوچانە كارەبای باشتریان وەرگرتووە، دەشڵێت: لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆژەی (پێوەری زیرەك) ئەم پرۆژەیە (دانانی جۆزە) كۆتایی دێت.

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە بەبیری هێناوەتەوە كە گشتاندن كراوە بۆ یەكە ئیدارەكان و‌ سەرپشك كراون بەهێشتنەوە یاخود لابردنی جۆزەكان، بەڵام پێیباشە "جۆزەكان لەسیستمەكەدا بمێنێتەوە بۆ پاراستنی محاویلەو تۆڕەكانی كارەبا، ئێمەش بەپێی توانا هەوڵ دەدەین هاوكاری ئەو ناوچانە بكەین بەپێدانی بەرنامەیەكی باشتر".

1048 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations