عێراق نیوەی شایستەكانی كارەبای ئێرانی رادەستكرد

12.07.2020

لڤین: 
عێراق لەبەرامبەر ئەو كارەبایەی لە ئێران وەریگرتووە نیوەی شایستەكانی تایبەت بەو دۆسیەیە رادەستی ئێران دەكات. 

ھمایوون حائری، یاریدەدەری وەزارەتی وزەی ئێران، رایگەیاند: عێراق %50ـی شایستەكانی تایبەت بە دابینكردنی كارەبای رادەستی ئێران كردووە، بەڵام روونینەكردەوە بڕكەی بەچی شێوەیەك ئەو شایستانەی وەرگرتووە. 

ناوبراو ئاشكرایكرد، بڕیاریشە شایستەكانی دیكە لە رێگەی مامەڵە بانكییەكانەوە بدرێتە وڵاتەكەی و دەشڵێت، پرۆسەی دابینكردنی كارەبا بۆ عێراق بەپێی ئەو گرێبەستەیە كە لەنێوان ھەردوو وڵاتەدا ھەیە و بۆ ماوەی 2 ساڵ بەردەوام دەبێت.

ئەو لەبارەی پڕیهەناردەی  كارەبای ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێی ئاماژەی بەوە كرد بڕەكان دەگۆڕێت ئەوەش هۆكاری وەرزەكان ئەو گۆڕانكاریە دروست دەكات. 


447 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations